عامری : لە پێکھێنانی فراکسیۆنی زۆرینە تەنازول ناکەین
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند،چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەپێکهێنانی زۆرینەی فراکسیۆن بۆ دەستەبەری مافی شیعەکان پاشەکشێ ناکا.
عێراق لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو که هێزەسیاسیەکان نەیانتوانیوە لەگەڵ پێکێنانی دەوڵەت ڕەامەندی بکەن بەرەوڕووی قەیرانی سیاسی بۆتەوه.
بە پێی ڕاپۆری ڕۆژی دووشەمەی شەفەق نیوز،هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتتی عێراق لەقسەگەلێکدا جەختی کرد:پاوەجێیی سیاسی دەبێ لەوڵات دا جێگیر بێ چونکە ئەم پرسە دەوڵەتێکی بەهێز و پاوەجێ بەدی دێنێ کە توانای پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی و پاراستەکردنی ڕاژەکاریی بە شارومەندانی دەبێ.
عامری لە سەر پێویستی ڕێککەوتنی نیشتمانی بۆ ئیدارەی قۆناغی داهاتوو جەختی کرد و کووتی: ئێمە لە پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە بۆ دەستەبەری مافی شیعەکان هەرگیز تەنازول ناکەین.