پەلاماری بە رۆکێت بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق
ھەندێ سەرچاوەی عێراقی باسی پەلاماری بە موشەک بۆسەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێز.گەی ئەنباری عێراق دەکەن .
ئێوارەی دوێنێ شەممە، ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کران و وه‌ک ئاماده‌باشی بۆ ئه‌و هێرشه زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه له بنکه‌که لێ درا.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کانی عێراق رایانگه‌یاند که بنکه سه‌ربازییه‌که به چه‌ند موشه‌کێک کراوه‌ته ئامانج و ژماره‌یه‌ک له‌و موشه‌کانه له ده‌وروبه‌ری بنکه سه‌ربازییه‌که که‌وتونه‌ته‌وه، تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش زیانی گیانی و ماددییه‌کانی ئاشکرا نه‌کراون.
بنکه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د پێشتر هێزه‌کانی ئه‌مریکای لێ جێگیر کرابوو، دواتر ئه‌و هێزانه کشانه‌وه و ته‌نها راوێژکاره سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکای تێدا مانه‌وه‌و به‌م دواییه‌ش ئه‌مریکا بنکه‌که‌ی به ته‌واوی راده‌ستی سوپای عێراق کرده‌وه.