تای خوێنبەربوون عێراق دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407722-تای_خوێنبەربوون_عێراق_دەخاتە_دۆخێکی_مەترسیدارەوە
لەماوەی مانگێکدا هەشت کەس بەهۆی تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوون لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، سەرەڕای بوونی 40 حاڵەتی تووشبوون لەنەخۆشخانەکان، دوایین حاڵەتیش لە هەفتەی ڕابردوودا لە کەرکوک تۆمارکرا و دوێنێ هەینی گیانی لەدەستدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2022 14:01 Asia/Tehran
  • تای خوێنبەربوون عێراق دەخاتە دۆخێکی مەترسیدارەوە

لەماوەی مانگێکدا هەشت کەس بەهۆی تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوون لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، سەرەڕای بوونی 40 حاڵەتی تووشبوون لەنەخۆشخانەکان، دوایین حاڵەتیش لە هەفتەی ڕابردوودا لە کەرکوک تۆمارکرا و دوێنێ هەینی گیانی لەدەستدا.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی میدیایی ئێستا ، تۆمارکردنی ئەو ژمارە تووشبووە بە تای خوێنبەربوون وەزارەتی تەندروستیی عێراقی ناچار بەگرتنەبەری ژمارەیەک ڕێکاری خۆپارێزیی پەیوەست بە نەخۆشییەکە کردووە، لەوانەش قەدەغەکردنی فرۆشتن و ناردنی گۆشتی ئاژەڵ لە پارێزگایەکەوە کە تووشبووی تێدا تۆمارکراوە بۆ پارێزگایەکی دیکە.

هەروەها قەدەغەکردنی سەربڕینی ئاژەڵ لەدەرەوەی سەربڕخانە فەرمییەکانی ژێر چاودێریی دەسەڵاتی ڤێتێرنەری.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە داوایین ڕاگەیەندراویدا لەدوای تۆمارکردنی حاڵەتی نەخۆشییەکە لە شاری کەرکوک ڕایگەیاند، تۆمارکردنی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە کەرکوک و دەرچوونی لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست ئاماژەن بۆ جێبەجێنەکردنی ڕێکار و ڕێنماییەکان و ئەوەش مەترسییەکان زیاتر دەکات.

هەوەرها وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوێنێ هەینی ئاشکرایکرد، لەمساڵدا تووشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە و داوای لە میدیاکان کرد هۆشیاریی تەندروستیی لەوبارەیەوە بدەن بە هاوڵاتییان.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە کە ڕێژەی مردن بەهۆیەوە دەگاتە 40%ی تووشبووانی، نەخۆشییەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و لە کەسێکی تووشبوو بۆ کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە لەڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە خوێن، شلە دەردراوەکانی دیکەی جەستەی کەسی تووشبوو.