یەکیەتی و هاوپەیمانیی عەزم پشتیوانیی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407724-یەکیەتی_و_هاوپەیمانیی_عەزم_پشتیوانیی_خۆیان_بۆ_دەستپێشخەرییەکەی_چوارچێوەی_هەماهەنگی_راگەیاند
یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان رایانگەیاند، پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن بۆ دانیشتنی لایەنەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان و پاراستنی مافی دەستوریی پێکهاتەکان، هەروەها جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی یەکێتییەو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش پێویستە لەرێگەی ماددەکانی دەستورەوە یەکلایی بکرێنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2022 18:25 Asia/Tehran
  • یەکیەتی و هاوپەیمانیی عەزم پشتیوانیی خۆیان بۆ دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاند

یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان و هاوپەیمانیی عەزمی سوننەکان رایانگەیاند، پشتیوانیی لە دەستپێشخەرییەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەن بۆ دانیشتنی لایەنەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و دانوستان و پاراستنی مافی دەستوریی پێکهاتەکان، هەروەها جەخت دەکەنەوە لەسەر ئەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی یەکێتییەو کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش پێویستە لەرێگەی ماددەکانی دەستورەوە یەکلایی بکرێنەوە.

ئاماژە بەوەش دەکەن، هەردولایەن جەخت دەکەنەوە لەسەر رەچاوکردنی پشک و بەرکەوتەی پێکهاتەکانی گەلی عێراق لە پێکهێنانی حکومەت لەوانەش هەڵوێستی ئەرێنی هەموان لەسەر کاندیدی فراکسیۆنی زۆرینە بۆ پێکهێنانی حکومەت بە قبوڵکردن یان رەتکردنەوەی کاندیدەکە بەهۆکاری بابەتی و لەسەر بنەمای شیاوبونی، هەروەها جەخت لەسەر مافی قەرەبوکردنەوەی پارێزگا زیانبەرکەوتوەکان لەئەنجامی شەڕی تیرۆر، چارەسەری کێشەی چەک لەدەرەوەی دەوڵەت و ناوەندێتی بڕیار لەلای فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان دەکەنەوە.

 بە پێی ھەواڵێکی میدیای خەندان ، لەسەر  کێشەکانی هەولێر و بەغداش یەکێتی و هاوپەیمانیی عەزم پشتیوانی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە دەستوریی و هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستور دوپاتکردوەتەوە.

لە بارەی بە پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراقیش هەردو حزبەکە دەڵێن، دوپاتیدەکەنەوە لەسەر گرنگی پاراستنی مافە دەستورییەکان و مافە نیشتیمانییەکانی لایەن و پێکهاتەکان کە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستپێدەکات، ئەو پۆستەش پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، دواتریش پێکهێنانی حکومەت، پەسەندکردنی بودجە و دەرچواندنی ئەو یاسایانەی گرنگ و پێویستن.