دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە نەجەفی ئەشرەف
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i407914-دۆزرانەوەی_گۆڕێکی_بە_کۆمەڵ_لە_نەجەفی_ئەشرەف
سەرچاوە میدیاییەکان هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە پارێزگای نەجەف لە باشووری رۆژئاوای عێراق بڵاوکردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2022 13:55 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە نەجەفی ئەشرەف

سەرچاوە میدیاییەکان هەواڵی دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە پارێزگای نەجەف لە باشووری رۆژئاوای عێراق بڵاوکردەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ گۆڕە بەکۆمەڵەکە کە وێنەکانی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە، لە ناوچەی بەحر ئەلنەجەف لە پارێزگای نەجەف دۆزرایەوە.

 لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوودا، دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی نەجەف ئەشرەف گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە نزیک یەکێک لەو کۆمه ڵگایانەی  کە لە قۆناغی دروستکردندایە، دۆزیەوە.

وامەزندە دەکرێ  مێژووی ئەم گۆڕە بەکۆمەڵە بگەڕێتەوە بۆ ئینتیفازەی شەعبانیه و دواتر لە سێدارەدانەکانی ڕژێمی سەدام.