عێراق قەرزەکانی بە ئێران ئەداتەوە
سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق، دەستپێکردنی خەرجکردنی قەرزەکانی عێراق بە ئێرانی راگەیاند.
عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق پێشتر بە سەرۆکایەتی شاندێکی وەزیران گەشتی ئێرانی کردبووتا بۆ تاوتوێکردنی پرسی هەناردەی گاز بۆ وێستگەکانی کارەبای عێراق و "دانی قەرزەکان" بە کەرتی کارەبا و نەوتی ئێران وتووێژ بکات .
یەحیا ئالی ئیسحاق، بەرپرسی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق لە وتووێژێک دا لەگەڵ ئیرنا بە ئاماژە بەوەی کە بەراییەکانی دانەوەی قەرزەکانی عێراق رەخساوە ڕایگەیاند : بەپێی رێککەوتنی نێوان دوو وڵات ، لە رۆژانی داھاتوودا پرۆسەی ئاسایی دانەوەی قەرزەکانی ئێران دەستپێدەبێ .
یەحیا ئەلئیسحاق گوتیشی : ئێران و عێراق مامەڵەی بەردەوامیان لەگەڵ یەکتردا هەیە کە بەشێکی لە لایەن کەرتی تایبەت و بەشێکی دیکەی لەلایەن کەرتی حکومەتیەوە ئەنجام دەدرێت.
.