وەزیری نەوتی عێراق: داننانێین بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i408297-وەزیری_نەوتی_عێراق_داننانێین_بە_گرێبەستە_نەوتییەکانی_هەرێمی_کوردستان
وەزیری نەوتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە حکومەتی عێراق دانبنێت بەو گرێبەستە نەوتییانەی هەرێمی کوردستان بەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەند کردوویەتی ڕاشیگەیاندووە، پێداچوونەوە بۆ ئەو گرێبەستانە دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 28, 2022 11:56 Asia/Tehran
  • وەزیری نەوتی عێراق: داننانێین بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان

وەزیری نەوتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە حکومەتی عێراق دانبنێت بەو گرێبەستە نەوتییانەی هەرێمی کوردستان بەبێ گەڕانەوە بۆ ناوەند کردوویەتی ڕاشیگەیاندووە، پێداچوونەوە بۆ ئەو گرێبەستانە دەکەن.

 

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و شاندێکی تۆتاڵ ئینێرجیی فەرەنسی، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان تاکلایەنە و بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی عێراق گرێبەستە نەوتییەکانی کردووە، بۆیە “داننانێین بەو گرێبەستانەدا”.

جەختیشیکردەوە، دەبێت نەوتی سەرتاسەری وڵات لەڕێگەی خاکی عێراق و حکومەتی عێراقەوە هەناردەی دەرەوە بکرێت، باسی لەوەشکردووە، کە پێداچوونەوە بە سەرجەم گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستاندا دەکەن.

لەبارەی کۆبوونەوەکە و نەوتی هەرێمی کوردستانەوە، کۆمپانیای تۆتاڵ ئینێرجی تائێستا هیچ ڕاگەیەندراو و هەڵوێستێکی ئاشکرانەکردووە.

سەبارەت بە هەناردەی نەوتی عێراق وەزیری نەوت وتی، ڕۆژانە 4.4 بۆ 4.5 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن، ئامانیشیان ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرزبکەنەوە تا کۆتایی 2027.

ئەمە لەکاتێکدایە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس ڕایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیی عێراق نادەستوورییە و هەرێمی کوردستان پابەند نابێت پێوەی.