پلانی نوێی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسی
سەرۆکی فراکسیۆنی ئەلفەتح لە پەرلەمانی عێراق پلانێکی نوێی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بۆ چارەسەرکردنی چەقبەستوویی سیاسی لەم وڵاتەی راگەیاند .
عێراق لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە (ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو) رووبەڕووی قەیرانێکی سیاسی بووەتەوە، کاتێک هێزە سیاسییەکان نەیانتوانی لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون.
بە پێی راپۆرتی سەباح ، عەباس زاملی سەرۆکی فراکسیۆنی ئەلفەتح لە پەرلەمانی عێراق گوتی: "کۆبوونەوەکانی نێوان گروپەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق بە ئامانجی فشار خستنە سەر هاوپەیمانیی سێ قۆڵی (هاوپەیمانی سەدر، پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانی سەروەری)ە بۆ شکاندنی چەقبەستوویی سیاسیە و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئامادەیە پلانێکی نوێ بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکان، جیاواز لە پلانی پێشوو بخاتەڕوو .
زاملی بە ئاماژە بەوەی کە ، پێشهاتە سیاسییەکان و قەیرانی چەقبەستوویی سیاسی و پێویستی پەسەندکردنی بودجە و یاساکانی دیکە ڕەهەندی داراییان هەیە کە پێویستی بە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ هەیە بەزووترین کات، چونکە دواخستنی حکومەت لە بەرژەوەندیی عێراق و پرۆسەی سیاسی دانیە گوتی : پرۆژەکە یەکخستنی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان و موقتەدا سەدر دەگرێتەوە بە جۆرێک کە سەدر پشکی زۆرینەی تێدا ھەبێ لەبەر ئەوەی کە فراکسیۆ نی سەرکەوتوویە .