عێراق دەیەوێت ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت بگەیەنێتە 8 ملیۆن بەرمیل
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ، بەرنامەیان هەیە تاوەکو ساڵی 2027 بەهاوکاریی کۆمپانیا بیانییەکان ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە ڕۆژێک دا بگەیەننە 8 ملیۆن بەرمیل.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لەچاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراقی وتی:"ئێستا توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لەعێراقدا 4 ملیۆنو 800 هەزار بەرمیلە لەڕۆژێک دا، بهڵام کاردەکەین بۆ ئەوەی پێش ساڵی 2027 بگاتە 6 ملیۆن بەرمیلو تاکۆتایی ساڵی 2027 بەهاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان لەڕۆژێکدا 8 ملیۆن بەرمیل بەرهەمبهێنین".
وتیشى:"عێراق کار بۆ زیادکردنی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو دەکات، بەوپێیەی یەکێکە لەگرنگترین وڵاتانی جیهان لەبواری وزەدا و دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی خاوە لەڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) دوای سعودیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق بۆ جێبهجێکردنی پلانهکانی زیادکردنی ئاستی بهرههمهێنانی نهوتی خاو، بەمەبەستی بهدیهێنانی هاوسهنگی لهبازاڕی نهوت دا پێویستیان بههاوبهشیی نێودهوڵهتی ههیه".