دەستپێکردنی دانوستانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق
ئەندامێکی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی ، دەستپێکردنی گفتوگۆکانی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راگەیاند.
دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2021 کە تیایدا سەدر زۆرترین کورسی پەرلەمانی بە 73 کورسی بەدەستهێنا، تا ئێستا لایەنە سیاسیەکان لە عێراق لە پێکهێنانی حکومەت سەرکەوتوو نەبوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ عائید ئەلھیلالی، ئەندامی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگیی گروپە شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند: دانوستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکردووە، بەبێ ئەوەی لایەنە جیاوازەکان پەراوێز بخرێن.
ئەلھیلالی گوتیشی: هەموو هێزە سیاسییەکان دەیانەوێت پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق خێراتر بکەن، زۆر باشیش دەزانن ئەگەر دۆخی ئێستا وەک خۆی بمێنێتەوە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کێشە و قەیرانی زۆری لێدەکەوێتەوە.
پێشتریش سەرچاوە سیاسییەکانی عێراق باسی ھەوڵی جددی ئەنجوومەنی هەماهەنگی شیعەکانیان کردبوو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ لەو وڵاتە و کۆتایی هێنان بە بۆشایی سیاسی هەشت مانگە.
ئهم ههنگاوه دوای ئهوه دێت که ههفتهی رابردوو 73 ئهندامی فراکسیۆنی سهدر له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق دهستیان لهکارکێشایهوه.