کرانەوەی 4 بازگەی چاوەدێریی سەربازیی لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە لە سەرسنووری ئێران
تهمووز 09, 2022 11:10 Asia/Tehran
هێزەکانی سنووروانی عێراق بۆ یەکەم جار لە زیاتر لە سی ساڵی ڕابردوودا، 4بنکەی چاوەدێری سەربازیی نوێیان لە درێژایی 240 کیلۆمەتر لە ناوچەی حاجی ئۆمەران تا مێرگە سوور لە سنووری عێراق لەگەڵ ئێران چێ کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، سەرهەنگ کاروان خۆشناو، فەرماندەی تیپی دووهەمی سنووروانیی عێراق، بە ئاماژە بە ئەوەی کە کێوی کۆدو لە 31 ساڵی ڕابردوودا هیزی سەربازیی تێدا نەبووە، وتی: لە سێ ڕۆژدا ئەو بنکە سنوورەوانیانەی کردووەتەوە.
فورات نیوز ڕاپۆرتیدا: کێوی کۆدو لە دەروازەی سنووری عێراق و ئێران لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بە بەرزایی 2 هەزار مەتر لە ئاستی دەریا هەڵکەوتووە.
سەرپەیڤ