بە داخوازییەکی فەرمیی: هۆشداریی بەغدا بە کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستان
کۆمپانیای بازاڕدۆزینەوە و فرۆشی نەوتی عێراق هەڕەشەی گرتنە بەری هەوڵی یاسایی لە بەرامبەر کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستانی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، کۆمپانیای بازاڕدۆزینەوە و فرۆشی نەوتی عێراق ( سۆمۆ) ، لە نامەیەک دا، هۆشدارییدایە کڕیارانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیحانی تورکیا.
لە ئەو نامەیەدا کە ڕێکەوتەکەی 23 ی ئۆگۆست ڕاگەیێندراوە، کڕیاران یان ڕادەستکەرانی نەوتی هەناردە کراو لە هەرێمەوە هەڕەشەیان کراوەتە سەر، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ لە دژی ئەوانەی کە بێ پەسەند کرانی ئەو دوو ڕێکخراوە فەرمییە نەوتییەی عێراق هەوڵی دانوستان بکەن ، بە شێوەی یاسایی بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، نزیک بە 10 کۆمپانیای نەوتی بیانی چالاک لە هەرێمی کوردستان لە حکومەتی ناوەندی عێراق یان دادگاکانی بەغدا هۆشدارییان پێدراوە. لەو کۆمپانیاگەلە داوا کراوە کۆتایی بهێنن بە هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان.
هەڕەشە کردن لە کڕیارانی نەوتی هەرێم قۆناغێکی دیکەیە لە هەولەکانی بەغدا بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکیی نەوتیی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان.