دەسپێبوونی گەورەترین کاروانی ئەربەعینی حوسێنی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410772-دەسپێبوونی_گەورەترین_کاروانی_ئەربەعینی_حوسێنی_لە_عێراق
 گەورەترین کاروانی ئەربەعینی حوسێنی (د.خ) لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراقەوە بەرەو کەربەلای پیرۆزدەستی پێکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2022 08:53 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی گەورەترین کاروانی ئەربەعینی حوسێنی لە عێراق

 گەورەترین کاروانی ئەربەعینی حوسێنی (د.خ) لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراقەوە بەرەو کەربەلای پیرۆزدەستی پێکرد.

ئه‌ربه‌عینی ئه‌مساڵ  ھاوکات دەبێ لە گەڵ(25 ی خەرمانانی 1401) و 20ی سه‌فه‌ری 1444 مانگی و زیارەتکارانی ئێرانی زۆر بە جۆش و خرۆشەوە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی پیاسەی ئەربەعینی ئەمساڵ بە هۆی کرانەوەی سنوورە وشکانییەکان بۆ یەکەمجاردوای قەیرانی کۆرۆنا روودەکەنە کەربەلا.

 میدیاکانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند، رێپێوانی کاروانی عاشقانی ئیمام حسێن(ع) بە دروشمی "لە بەحرەوە بۆ نەحر " (واتە لە دەریاوە بۆ کوشتارگە) دەسپێکراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ڕێپێوانە گەورەترین ڕێپێوانە لە عێراقدا، کە هەموو ساڵێک بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی  لە بەندەرفاو لە باشووریترین خاڵی عێراقەوە بۆ شاری پیرۆزی کەربەلا بەڕێوەدەچێت .

 هاووڵاتییانی عێراق لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ئەربەعین حوسێنی دەستیان بە رۆیشتن کردوە بۆ کەربەلای پیرۆز، فەرماندە باڵاکانی عێراقیش بڕیاریانداوە 20 هەزار هێزی سەربازی و ئەمنی و کامێرای گەرمی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە چوارچێوەی پلانی ئەمنیدا جێگیر بکەن .