لەسەر داوای کازمی دووەم دانیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەستی پێکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411008-لەسەر_داوای_کازمی_دووەم_دانیشتنی_لایەنە_سیاسییەکانی_عێراق_دەستی_پێکرد
ئەمڕۆ لە شاری بەغداد، لەسەر داوای مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران، دووەم دانیشتنی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەستی پێ کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2022 09:45 Asia/Tehran
  • لەسەر داوای کازمی دووەم دانیشتنی لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەستی پێکرد

ئەمڕۆ لە شاری بەغداد، لەسەر داوای مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیران، دووەم دانیشتنی گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەستی پێ کرد.

 

 

لە بەیاننامەیەک دا نووسینگەی کازمی رایگەیاند، دووەم دانیشتنی گفتوگۆی لایەنەکان، لەسەر داوای کازمی دەستی پێ کرد. بەڵام هیچ ئاماژەی بە لایەنە بەشداربووەکان نەدا.

جێگای ئاماژەیە لە 16ی ئابی مانگی رابردوودا، کازمی داوای لە هێزە سیاسییەکان کرد، کۆبوونەوەیەکی نیشتیمانیی لە بەغداد، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانە سیاسییەکانی عێراق ببەستن.

هەر لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنەکان، رەوتی سەدر رایگەیاند، کە بەشداریی ناکات.

لای خۆشییەوە دوێنێ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق محەمەد حەلبوسی، جەختی لەوە کردەوە، کە پێش گفتوگۆی نیشتیمانیی، دەبێت لەسەر چەند خاڵێک رێکبکەون، لەوانە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت.