چوارچێوەی هەماهەنگیی عێراق: ئامانجی ئەمریکا لە پاراستنی کەمپی ئەلهۆل ناسەقامگیرییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
جەبار ئەلمەعموری، یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی گروپە شیعەکان لە سوریا وتی کەمپی ئەلهۆل لە سوریا پلانێکە لەلایەن ناوەندە هەواڵگرییە بیانییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، لەنێویاندا کۆشکی سپی، بۆ درێژەدان بە دۆخی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
کەمپی ئەلهۆل کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و ١٠ کیلۆمەتر لە سنووری عێراقەوە دوورە، دانیشتووانێکی زۆری تێدایە و لەلایەن ھەسەدەوە بەڕێوەدەبرێ.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی هەواڵی بغدادالیوم؛ جەبار ئەلمەعموری، یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی گروپە شیعەکانی عێراق لە وتارێکدا ئەولەویەتەکانی گرنگی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی خستەڕوو و وتی: گرنگترین ئەولەویەتەکان کەمپی ئەلهۆڵە لە سوریا.
ئەلمەعموری ڕایگەیاند کە ناوەندە هەواڵگرییە نێودەوڵەتی و ئەمریکییەکان ئەو کەمپە وەک کارتێک بۆ مەبەستە جیۆپۆلیتیکەکانیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی بەرژەوەندییەکانیان بپارێزن.
ئەلمەعموری ڕایگەیاند عێراق ڕووبەڕووی گەورەترین مەترسی ئەمنیی لە جیهاندا بووەتەوە، هەڕەشەیەک کە ٢٠ هەزار تیرۆریست لەم کەمپەدا بۆ وڵاتەکەمان دروستیان کردووە و پشتیوانیی ڕاستەوخۆی ئەمریکای هەیە.