سەرۆک وەزیرانی عێراق: وتووێژ تاکە ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستای ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411859-سەرۆک_وەزیرانی_عێراق_وتووێژ_تاکە_ڕێگایە_بۆ_چارەسەرکردنی_قەیرانی_ئێستای_ئەم_وڵاتە
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەلفورات، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە لێدوانێک دا بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی کۆچکردووی ئەم وڵاتە، رایگەیاند: تاڵەبانی کەسایەتییەکی گەورەی نەتەوەیی بوو و ئێستاش... زیاتر لە جاران ئێمە پێویستمان بە سەبر و ژیرمەندیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2022 15:55 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق: وتووێژ تاکە ڕێگایە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستای ئەم وڵاتە

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەلفورات، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە لێدوانێک دا بەبۆنەی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی کۆچکردووی ئەم وڵاتە، رایگەیاند: تاڵەبانی کەسایەتییەکی گەورەی نەتەوەیی بوو و ئێستاش... زیاتر لە جاران ئێمە پێویستمان بە سەبر و ژیرمەندیە .

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەولێر، گوتیشی : ئێمە لە دۆخێکدا دەژین کە بەها و بنەما ئەخلاقییەکان لە جیهانی سیاسەتدا نەماون و زمانی تۆمەتبارکردن و خیانەت بەسەر زمانی ئاشتی و گفتوگۆدا زاڵ بووە .

مستەفا کازمی داوای دەستپێکردنەوەی دیالۆگی نیشتمانی لە نێوان عێراقییەکانس کرد و وتی: بەرژەوەندی هاوڵاتیانی عێراقی ئامانجێکە کە دەبێت پێش هەموو شتێک بێت، هەروەها ڕێککەوتنێکی نیشتمانی لەسەر بنەمای خاڵە هاوبەشەکانی عێراقییەکان و بەها نیشتمانییەکان لە وڵاتەکەمان سەخت و مەحاڵ نییە.

 سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئاستێکی بەرزی پەیوەندی برایەتی ئەرێنی لە نێوان حکومەتی عێراق لە بەغدا و حکومەتی ھەرێمی  کوردستان هەبووە.