دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نایاساییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i411896-دادگای_فیدراڵی_عێراق_بڕیاریدا_کۆمسیۆنی_هەڵبژاردنەکانی_هەرێمی_کوردستان_نایاساییە
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا کە دەسەڵاتی تایبەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق یاسایی نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2022 10:31 Asia/Tehran
  • دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نایاساییە

دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاریدا کە دەسەڵاتی تایبەتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق یاسایی نییە.

بەپێی زانیارییەکانی شەفەق نیوز، بڕیاری دادگای فیدراڵی  سەبارەت بە سکاڵای "سروە عەبدولواحید" سەرۆکی فراکسیۆنی "نەوەی نوێ" لە پەرلەمانی عێراق، لە دژی "ریواز فائیق"، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، و ئەرکی خۆی سەبارەت بە نایاسایی بوونی یاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان دەرچوو.

دادگای فیدراڵی عێراق لە بڕیارەکەیدا رایگەیاند: مافی دەنگدان و هەڵبژاردن و کاندیدبوون یەکێکە لە مافە زامنکراوەکان بە پشتبەستن بە دەستوور، هەروەها دەبێت دەسەڵاتداران هەموو رێگایەکی پێویست بۆ دڵنیابوون لەوەی هاوڵاتیان سوودی لێ وەربگرن، دابین بکەن، و ئەگەر بە پێچەوانەی ئەوە بێت ؛ پرۆسەی هەڵبژاردن بەهای دیموکراسیی خۆی و بەرپرسان؛ شەرعیەتی خۆیان لەدەست دەدەن.