ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی باکووری بەغدا
کانونی یهکهم 14, 2022 20:11 Asia/Tehran
سەرچاوەکانی هەواڵ باسی زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەی ناوچەی تارمیە لە باکووری بەغدایان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین؛ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبایەکی کەناری ڕێگاکە لەسەر تێپەڕبوونی یەکەیەکی سوپای عێراق کە لە ناوچەی «ئەلھورە» لە تارمیەی باکوری بەغدا ڕوویدا، سێ سەرباز کوژران و پێنجی دیکەش برینداربوون.
ماڵپەڕی بەغدا ئەلیومیش ڕایگەیاندووە: لەم ڕووداوە تیرۆریستییەدا کە یەکەیەکی سوپای عێراقی کردووەتە ئامانج، تا ئێستا سێ لەشکریی کوژراون کە ئەفسەرێکیشیان تێدایە.
پێش ئەمەش سەرچاوە هەواڵییەکان باسی تەقینەوەی بۆمبێکی کەناری ڕێگایان لە نزیک یەکەی ترانزێتی سوپای عێراق لە ناوچەی تارمیە لە بەغدا کردبوو کە بەهۆیەوە ئەفسەرێک کوژرا و سێ ئەفسەری دیکەش برینداربوون.
سەرپەیڤ