ململانێیەکی بە نارنجۆک لە بەغدا دوو کوژراوی لێکەوتەوە
نیسان 24, 2023 16:38 Asia/Tehran
پایتەختی عێراق ئەمڕۆ گۆڕەپانی ململانێیەک بوو کە چەکی تیادا بەکار ھێنراو و دوو قوربانیی لێ کەوتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی سومەریە، لە شەڕێکی نێو شەقام دا لە پایتەختی عێراق ، دوای ئەوەی کەسانی بەشداربوو نارنجۆکی دەستییان بەکارهێنا،دوو کەس کوژران و ژنێکیش بریندار بوو.
سەرچاوەیەکی ئەمنی وای بڵاو کردەوه که ئەم شەڕه له نێوان ژمارەیە ک کەس له ناوچەی «حەی تەمیم» له پردی دیاله ڕووی داوه و نارنجۆکی دەستیی تێدا بەکارهێنراوه .
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی ئەم شەڕەدا دوو گەنج کوژراون و ژنێکیش بریندار بووە.
سەرپەیڤ