فۆئاد حسێن: پەیوەندییەکی پتەو و درێژخایەنمان لەگەڵ ڕووسیا هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i418023-فۆئاد_حسێن_پەیوەندییەکی_پتەو_و_درێژخایەنمان_لەگەڵ_ڕووسیا_هەیە
وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی بەهێز و درێژخایەن و بەهێزی لەگەڵ ڕووسیا هەیە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2023 11:40 Asia/Tehran
  • فۆئاد حسێن: پەیوەندییەکی پتەو و درێژخایەنمان لەگەڵ ڕووسیا هەیە

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی بەهێز و درێژخایەن و بەهێزی لەگەڵ ڕووسیا هەیە.

بەگوێرەی ئاژانسی سپۆتنیک، فۆئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی (پێنجشەممە 18ی مای) لە وتارێکدا بە ئاماژەدان بە پەیوەندییە دێرینەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتیی لە هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا دەکات.

فۆئاد حسێن وتیشی: بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی لە جەددە ھاوکاتە لەگەڵ گرفتی زۆردا، بەتایبەتی قەیرانی سودان و دۆخی وڵاتانی دیکەی عەرەبی.

سەبارەت بە گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبیش، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و بەشداریکردنی لە چالاکی و کۆنفرانسەکاندا گرنگە.