نەخشێندرانی وێنەی منداڵی سووری لە سەر دراوی نیشتمانی فینلەندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i290100-نەخشێندرانی_وێنەی_منداڵی_سووری_لە_سەر_دراوی_نیشتمانی_فینلەندا
دەوڵەتی فینلەندا وێنەیەکی لە منداڵی سووری گیان لە دەس داو لە کەنارەکانی تورکیا لە سەر دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتە نەخشاند .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2017 17:00 Asia/Tehran
  • نەخشێندرانی  وێنەی منداڵی سووری لە سەر دراوی نیشتمانی فینلەندا

دەوڵەتی فینلەندا وێنەیەکی لە منداڵی سووری گیان لە دەس داو لە کەنارەکانی تورکیا لە سەر دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتە نەخشاند .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کاناڵی تەلەفیزیونی  ئیسکای نیوز  دەوڵەتی فینلەندا بۆ بەرز ڕاگرتنی  یادی  ئایلان منداڵی سووری کە لە کەنارەکانی تورکیا گیانی لە دەس دا  وێنەکەی لە سەر  دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتە نەخشاند . ئایلان  منداڵی سووری سێ ساڵانی  دانیشتووی  شاری  کوبانێ سووریا  لە ساڵی 2015  لە نزیکی  کەنارەکانی تورکیا لە دەریای  ئەژە بە دوای  هەوڵی  بنەماڵەکەی  بۆ گەیشتن  بە ئوروپا  گیانی  لەدەس  دا  و شەپۆلی دەریا  تەرمی ئەو منداڵەی خستە کەناری  شاری بدروم .  زۆربەی  مێدیاکانی جیهانی  وێنەی  ئەو منداڵەیان بە نیشانەی  قووڵ بوونی  کارەساتی  مرویی  لە سووریا  نیشان دا .