تکواندۆکاری ئێرانی بوو بە پاڵەوانی ڕکابەرایەتیی خەڵاتی گەورەی کازاخستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i448460-تکواندۆکاری_ئێرانی_بوو_بە_پاڵەوانی_ڕکابەرایەتیی_خەڵاتی_گەورەی_کازاخستان
ئەبوڵفەزل زەندی لە فیناڵی کێشی خوارووی ٥٨ کیلۆگرامی تکواندۆی خەڵاتی گەورەی کازاخستان، تکواندۆکاری بەناوبانگی بەڕازیلی لە دوو ڕانددا شکست پێهێنا و نازناوی پاڵەوانی و مەدالیای زێڕی ئەم ڕکابەرییانەی بەدەست هێنا.
(last modified 2026-11-29T15:16:16+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2026 18:15 Asia/Tehran
  • تکواندۆکاری ئێرانی بوو بە پاڵەوانی ڕکابەرایەتیی خەڵاتی گەورەی کازاخستان

ئەبوڵفەزل زەندی لە فیناڵی کێشی خوارووی ٥٨ کیلۆگرامی تکواندۆی خەڵاتی گەورەی کازاخستان، تکواندۆکاری بەناوبانگی بەڕازیلی لە دوو ڕانددا شکست پێهێنا و نازناوی پاڵەوانی و مەدالیای زێڕی ئەم ڕکابەرییانەی بەدەست هێنا.

 

ئەبوڵفەزل زەندی، تکواندۆکاری لێهاتووی ئێرانی، لە فیناڵی کێشی خوارووی ٥٨ کیلۆگرامی ڕکابەرایەتیی گرەندپێریی ئاستانەی کازاخستان توانی لە ڕێگای یارییەکی هێزمەندانەوە لە دوو ڕاندی یەک لە دوای یەکدا شکست بە پائۆلۆ مێلۆ، تکواندۆکاری بەناوبانگی بەڕازیلی بهێنێت و نازناوی پاڵەوانەتی و میدالیای زێڕی ئەم ڕکابەرییانەی بۆ خۆی مسۆگر بکات. ئەبوڵفەزل زەندی ئەمڕۆ بە تێپەڕین لە خەنیمە بەتواناکانی خۆی، واتە ڕکابەرەکانی لە وڵاتانی کازاخستان، بۆڵگاریا و ئیتاڵیا، بگاتە فیناڵی ئەم ڕکابەرایەتییانە.