مێدالیای زێری زۆران بۆ ئێران لە ماڵی ڕوسەکان
"یونێس ئیمامی" نوێنەری کێشی ٦٥ کیلوگرامی هەڵبژاردەی زۆرانی ئێران بە سەرکەوتن بە سەر زۆرانبازی روس لە دیداری کۆتایی ململانییەکانی نێو دەوڵەتی زۆرانی ئازاد جامی "دیمیتری کرکین" بە میوانداریەتی ڕوسیا، میدالیای زێری دەمل کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی شەممەی ئیرنا، لەیەکەمین رۆژی ڕکابەرییەکانی نێو دەوڵەتی زۆرانی ئازاد لە شاری "یاکوتسک" ، یونێس ئیمامی لە دیداری کۆتایی بە ئەنجامی پینج بە یەک:ولاتوف"ی ڕوسی شکست دا و لەپلەی یەکەم دا ڕاوەستا.
لەڕۆژی دووهەمی ئەو ڕکابەرییانە ئەمرۆ یەکشەممە " ئیسماعیل مەحموودی" و"کامرانقاسم پور" لە کێسی ٨٦ کیلوگرام و " ئەمیر ڕەزا ئەمیری" لە کێشی ١٢٥ کیلوگرام بەرەوڕووی خەنیمەکانی خۆیان دەبنەوە .
ڕکابەرییەکانی نێو دەوڵەتی جامی " دیمیتری کرکین" لە رۆژانی ٣٠ سیپتەمبەر تا یەکەمی ئۆپکتۆبری ٢٠١٧ و بە ئامادەبوونی ١٩ وڵاتی دونیا لە شاری "یاکوتسک" ی وڵاتی ڕوسیا بەڕێوە دەچێت .