یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوی ئێران ، بوو بە خەنیمی برازیل
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i313777-یانەی_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_کەناراوی_ئێران_بوو_بە_خەنیمی_برازیل
یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوی ئێران لە ڕکابەرایەتیی کاپی نێوان کیشوەریی لە ئیماراتدا، لە یاریی لەگەڵ ڕووسیای پاڵەوانی ئەورووپادا، بە ئەنجامی ٤ بە ٣ داینا و بەم پێیە لە قۆناغی پێش فیناڵدا بۆ برازیل دەچیتە مەیدانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 03, 2017 08:49 Asia/Tehran
  • یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوی ئێران ، بوو بە خەنیمی برازیل

یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوی ئێران لە ڕکابەرایەتیی کاپی نێوان کیشوەریی لە ئیماراتدا، لە یاریی لەگەڵ ڕووسیای پاڵەوانی ئەورووپادا، بە ئەنجامی ٤ بە ٣ داینا و بەم پێیە لە قۆناغی پێش فیناڵدا بۆ برازیل دەچیتە مەیدانەوە.

یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوی ئێران  وڕووسیا شەوی هەینی لە دوایین یاریی قۆناغی بەکۆمەڵی ڕکابەرایەتیی کاپی نێوان کیشوەری لە ئیمارات پێکەوە چونە مەیدان و ئەم یارییە لە ئاکامدا بە بردنەوەی ڕووسەکان کۆتایی هات.

ئێران بە دانان لەم یارییەدا و بە دوو سەرکەوتن و  یەک شکست لە گرووپەکەی خۆیدا بووبە دووەم و دەبێ لە قۆناغی دواتر لەگەڵ برازیل بچێتە مەیدانەوە و ڕووسیایش وەکوو یانەی یەکەم لەگەڵ پۆرتوگال یاری دەکات.

یانەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوی ئێران لە ڕکابەرایەتیی کاپی نێوان کیشوەری دا لە ئیمارات، لە گرووپی Bی ئەم یارییانە، لەگەڵ پاراگۆڤا، مەکزیک و ڕووسیا لە یەک گرووپدا بوو.