سەرکەوتنی یاریزانانی ساحلیی ئێران لە ڕکابەرایەتیی پاڵەوانەتیی هەندباڵی جیهان
هەڵبژاردەی هەندباڵی ئێران لە درێژەی ڕکابەرایەتییەکانی هەندباڵی ساحلیی پاڵەوانەتیی جیهان لە ڕووسیا، لە هەڵبژاردەی ڤییەتنامی بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیسنا؛ هەڵبژاردەی هەندباڵی ساحلیی ئێران لە دووەم دیداری خۆیدا لە خولی دووەمی ڕکابەرایتەتییەکانی پاڵەوانەتیی جیهان، بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ڤییەتنام بە ئەنجامی ٢ بە ٠ بردیەوە.
تیمی هەڵبژاردەی هەندباڵی ساحلیی ئێران پێشتر لە یەکەم یاری خولی دووەمیدا بەرامبەر بە ئیسپانیا هەر بەو ئەنجامە، یارییەکەی دانابوو، هەڵبژاردەی هەندباڵی ساحلیی ئێران دەبێ ئەمڕۆ هەینیش لە دوا یاریی ئەم ڕکابەرایەتییانەدا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی هونگاریا بچیتە مەیدانەوە.
بە هێنانە ئەژماری ئەنجامەکانی خولی بەرایی، ئێستا ئێران بە دوو بردنەوە لەهەمبەر هەڵبژاردەکانی ڤییەتنام و ئۆرۆگۆڤا و دوو دانان لە هەمبەر ئیسپانیا و کورواسی درێژە دەدات بە کاری خۆی لە ڕکابەرایەتیی جیهانیی هەندباڵی ساحلی.
ڕکابەرایەتیی هەندباڵی ساحلی پاڵەوانەتیی جیهان تا ٢٩ی ژولای بە میواندارێتیی کازانی ڕووسیا خەریکی بەڕێوە چوونە.