تۆپی پێی کەنارئاوی کاپی گەلانی ئاسیا؛ ئێران گەیشتە قۆناخی پێش فیناڵ
تشرینی دووهم 25, 2026 19:15 Asia/Tehran
تیمی ئێران بە سەرکەوتنی شەش بە سفر لەهەمبەر عەرەبستاندا، گەیشتە قۆناخی پێش فیناڵی دوازدەیەمین خولی پێشبڕکێکانی تۆپی پێی کەنارئاوی کاپی گەلانی ئاسیا ٢٠٢٦ ی تایلەند.
لەو کێبەرکێیانەدا کە دوانزە تیم تیێدا بەشدارن، هەڵبژاردەی ئێران وەک پاڵەوانی خولی پێشووی ڕکابەرییەکان، بەرلەوە لە خولی گرووپییدا تیمەکانی ئەفغانستان، ڤێتنام و لوبنانی بردەوەو بە نۆ خاڵ وەک تیمی یەکەمی گرووپەکەی هەڵکشا.
لە مێژووی تۆپی پێی کەنارئاوی پاڵەوانیی ئاسیا، تیمی ئێران بە چوار پاڵەوانی و پێنج پلەی سێیەمی، ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.