بۆ بەشداری لە یاریی نێوان ئێران و عێراق؛ دوو یاریزانی ناسراوی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران کران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i371697-بۆ_بەشداری_لە_یاریی_نێوان_ئێران_و_عێراق_دوو_یاریزانی_ناسراوی_کورد_بانگهێشتی_هەڵبژاردەی_ئێران_کران
وریا غەفووری و کاوە ڕەزایی دوو یاریزانی ناسراوەی کورد بۆ بەشداری لە یاریی تۆپی پێی نێوان ئێران و عێراق بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران‌ بانگهێشت کران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 12, 2019 08:16 Asia/Tehran
  • بۆ بەشداری لە یاریی نێوان ئێران و عێراق؛ دوو یاریزانی ناسراوی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران کران

وریا غەفووری و کاوە ڕەزایی دوو یاریزانی ناسراوەی کورد بۆ بەشداری لە یاریی تۆپی پێی نێوان ئێران و عێراق بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئێران‌ بانگهێشت کران.

 

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وریا غەفووری و کاوە ڕەزایی دوو یاریزانی ناسراوی کورد بۆ بەشداری لە یاریی تۆپی پێی نێوان ئێران و عێراق لە چوارچێوەی یاریە کانی پێشەکی کاپی جیهانی، لە لایەن مارک ڤیلمۆتس سەرڕاهێنەری بەلژیکایی هەڵبژاردەی ئێرانەوە بانگهێشت کران.

وریا غەفووری یاریزانی یانەی ئیستقلال کە خەڵکی سنەیە، حەوتەی دەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی ئێران بە باشترین یاریزانی حەوتە هەڵبژاردرا و کاوە ڕەزایی کە خەڵکی ئیسلام ئاوای رۆژئاوا لە پارێزگای کرماشانە، ئێستا لە یانەی شارلوای بەلژیکا یاری دەکات، لە دوو حەوتەی ڕابردوودا توانیان بە گوڵ لێدان و یاریی بەرچاویان سەرنجی سەرڕاهێنەر و کۆمیتەی هەڵبژاردنی هەڵبژاردەی نەتەوەیی تۆپی پێ بۆ لای خۆیان ڕاکێشێت.

یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی تۆپی پێی  ئێران و عێراق ئەم پێنجشەممەیە لە شاری عەممانی پێتەختی ئەردەن بەڕێوە دەچێ .