ڕێ ورەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی " سیامەندی ڕەحمان " بەڕێوە چوو
ڕی وڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی سیامەندی ڕەحمان بە بەشداری خەڵکی وەرزش دوستی شنو وکۆمەڵگەی وەرزشی بەرێوە چوو.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر ، سیامەند ڕەحمان کە ئێوارەی یەکشەممە کۆچی دوایی کرد ئەمڕۆ ئەسپەردەی خاک کرا. ڕێ وڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی سیامەند ڕەحمان لە کۆگەی وەرزشی ئینقلابی شنو دەسپێکرا. تەرمی ئەم پاڵەوانە نیشتمانیە لە بەرزاییەکانی قلاتوکی ئەم شارستانە ئەسپەردەی خاک کرا. مەحمود خەسرەوی وەفا و هادی ڕەزایی سەرۆک وسەردەبیری گشتیی لێژنەی نیشتمانی پارائۆلەمپیکیش لە ڕێ وڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی خوالێخوشبوو سیامەند ڕەحمان بەشداریان کرد. خوالێخوشبوو ڕەحمان لە حاڵێکدا کوچی دوایی کرد کە تەنیا تەمەنی ٣١ ساڵ بوو. بە دەس هێنانی دوو میداڵیای ئاڵتۆنی پارائۆلەمپیک ی ٢٠١٢ی لەندەن و٢٠١٦ی ڕیو ، پێنج میداڵیای ئالتۆن ویەک زێو ی پێشبڕکێکانی پاڵەوانەتی جیهان وسێ میداڵیای ئاڵتۆنی یاریەکانی پارائاسیایی ٢٠١٠ی گوانژوو ، ی ٢٠١٤ی ئینچئون و٢٠١٨ی جاکارتا لەو شانازیانەی بوو کە ئەو پاڵەوانە بۆ وڵاتەکەمان بەدیاری هێنابوو.