زرێوار ، خانەخوێی لەکلەکە کۆچەریەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380169-زرێوار_خانەخوێی_لەکلەکە_کۆچەریەکان
لەکلەکە سپیەکان ھەر ساڵ لە وەرزی بەھار تا سەرەتاکانی پاییز بۆ کورک بوون و ھێلانەچێکردن دەبن بە میوانی گۆلە جوان و دڵڕفێنەکەی زرێواری مەریوان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2020 16:06 Asia/Tehran
  • زرێوار ، خانەخوێی لەکلەکە کۆچەریەکان

لەکلەکە سپیەکان ھەر ساڵ لە وەرزی بەھار تا سەرەتاکانی پاییز بۆ کورک بوون و ھێلانەچێکردن دەبن بە میوانی گۆلە جوان و دڵڕفێنەکەی زرێواری مەریوان .

ھەموو ساڵێک لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار ، گوند و لادێکانی دەوربەری دەریاچەی زرێوار خانەخوێی لەکلەکە کانە. 

لەکلەکی سپی بە ناوی زانستیی Ciconia Ciconia  باڵندەیەکە بە باڵای 102 سەنتی میتر کە لە ریزی باڵندەکانی لێوار ئاویە. نێر و مێی  ئەم پەلەوەرە یەک بیچمن .

داربەڕووەکانی نزیک گۆلی زرێوار سەرەکی ترین شوێنی ھێلانە چێکردنی حاجی لەکلەکەکانە .

دانیشتوانی دەوربەری زرێوار لەسەر ئەم باوەڕەن ئەو باڵندانە بەخت و ئێقباڵ و ئاشتیی دێنن و لەبەر ئەوە ھێلانەیان بۆ ساز دەکەن و ئەوە بووە بە کولتورێک .

زیاتر لە 700 لەکلەکی سپی لە گوندەکانی دەوربەری گۆلی زرێوار دەمێننەوە .