بەرپاکرانی کێبەرکێی دیزاینی میدالیاو مەشغەڵەکەی ئولەمپیک
لێژنەی بەرپاکردنی یارییەکانی ئولەمپیکی زستانەی پیکەن ڕایگەیاند: کێبەرکێی دیزاینی میدالیاو مەشغەڵەکەی خەریکە بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس و بەگێڕانەوە لە شینھۆوا، بەڕێوەبەرانی یارییەکانی ئولەمپیکی زستانەی ٢٠٢٠ی پیکەن ڕایانگەیاندووە کە کێبەرکێی دیزاینی میدالیاو مەشغەڵەکەی بۆ یارییەکانی زستان خەریکە ئەنجام دەگرێت. بەڕێوەبەران ڕایانگەیاندووە کە تەواوی بەشداران دەبێ دیزاینەکانیان بەپێی دوو فەکتەری سەرەکیی تەکنۆلۆژیاو پتەوبوون دابڕێژن.
میدلیاکان و مەشغەڵەکەی ئولەمپیک بەشێکی دانەبڕاوەی ئەو یارییانەن و ھەر لە بەر ئەمە بەڕێوەبەرانی یارییەکان بەھیوان کە ئەو دیزاینانە بتوانن یازمەتیی برەوپێدانی چەمکی پیکەن ٢٠٢٠و زەق کردنەوەی کلتوورو تەکنۆلۆژیای چین بدەن.
ئینجا واش ھەڵدەگرێت کە مەشغەڵەکە ھاوتەریب لەگەڵ بیرۆکەی یەکگرتنەوە لەگەڵ ژینگەو پتەوبوون دیزاینی بۆ بکرێت بەم واتایەی کە تیای دا کەرەستەی بووژان ھەڵگر و ئتەکنۆلۆژیای تازە بەکار بھێندرێت کە ژیانی بۆ ژینگەش نەبێت.