شاخەوانانی ھەرێمی کوردستان بەسەر شاخە بەرزەکاندا سەردەکەون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380221-شاخەوانانی_ھەرێمی_کوردستان_بەسەر_شاخە_بەرزەکاندا_سەردەکەون
کۆمەڵەی شاخەوانیی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە ١٥٠ گەشتی شاخەوانییان بۆ لووتکە چیا بەرزەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام داوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2020 20:00 Asia/Tehran
  • شاخەوانانی ھەرێمی کوردستان بەسەر شاخە بەرزەکاندا سەردەکەون

کۆمەڵەی شاخەوانیی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە ١٥٠ گەشتی شاخەوانییان بۆ لووتکە چیا بەرزەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام داوە.

کۆمەڵەی شاخەوانیی ھەرێمی کوردستان لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە ١٥٠ گەشتی شاخەوانییان بۆ لووتکە چیا بەرزەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام داوە و سەرۆکی کۆمەڵەکەیش دەڵێ، خواست لەسەر شاخەوانی زیادی کردووە و لە هەر گەشتێکدا ژمارەی ئەندامەکانی زیاتر دەبێ.

کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان کە کۆمەڵەیەکی سەربەخۆی خۆبەخشە، سەرەتای مانگی ئەیلوولی ٢٠١٧ دامەزراوە، ئامانجی کۆمەڵەکە بە کولتوورکردنی وەرزشی شاخەوانی و شاخڕەوییە و ژینگە پارێزییە، هەروەها لە کۆمەڵەکەدا پاسکیلسواری و بەردەوانیش بەشێکیتری چالاکییەکانی کۆمەڵەکەیە. کۆمەڵەکە لە سێ دەستەی سەرەکی پێکهاتووە کە دەستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیارەو ئێستە زیاتر لە "١٥٠" کەس لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کورستان بوونەتە ئەندامی.

ئەنوەر قادر پێنجوێنی سەرۆکی کۆمەڵەی شاخەوانیی کوردستان، سەبارەت بە وەرزشی شاخەوانی  وتوویەتی: شاخەوانی وەرزشیێکی تایبەتە کە لە ناو چیا و دۆڵ و لوتکە بەرزەکان ئەنجام دەدرێت، جیاواز لە سەرجەم وەرزشەکانی تر کە هیچ بینەرێکی نییە و مرۆڤ ئاشنا دەکات بە سروشت.

جێگای ئاماژەیە کۆمەڵەی شاخەوانی کوردستان جگە لە شاخەکانی کوردستان، چەندان شاخی دەرەوەی کوردستانیشیان بەسەر کردووەتەوە.