فەرەنسا یەکەم قوربانیی کۆرۆنا لە یارییە وەرزشییەکاندا
خولی فه‌ره‌نسای ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته یه‌که‌مین قوربانی له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌که‌ی ئه‌وروویا و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
به گوێره‌ی ھەواڵی سه‌رجه‌م میدیاکانی فره‌نسا، خولی فه‌ره‌نسای ئه‌م وه‌رزه ده‌بێته یه‌که‌مین قوربانی له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌که‌ی ئه‌وروویا و هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ئێدوارد فیلیپ سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا له به‌رده‌م په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی گوتی: من دەمەوێت زۆر راشکاوانە پێتان بڵێم هیچ چالاکییەکی وەرزشی گەورە پێش مانگی هه‌شت ئەنجام نادرێت، ناتوانین رێگا بە بەڕێوەچوونی هیچ چالاکییەکی وەرزشی و فێستیڤاڵێک بدەین، هیچ چالاکییەکی وەرزشی لەم ماوەیە ئەنجام نادرێت و جارێکی دیکە یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی فەرەنسی دەستپێناکەنەوە و یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو ناکرێن. ھەڵبەت خەڵک دەتوانن لە ڕۆژانی خۆرەتاوی دا بە ڕەچاوکردنی دابڕانی کۆمەڵایەتی وەرزش بکەن، بەڵام پرۆشە کردن لە ھۆڵی سەرداخراو، وەرزشی بەکۆمەڵ و ئەو وەرزشانەی کە پەیوەندیی نزیک و بەریەک کەوتنیان تیاداییە، بەڕێوە ناچن.
جێگای ئاماژەیە فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا بە ھیوا بوو پاشماوەی کێبەرکێکانی وەرزی ١٧ ھەتا ٢٥ی ژوئیە بەڕێوە بچن.
لە ناوەڕاستی مانگی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم یارییەکانی خولی پلە یەک و پلە دووی فەرەنسا وەستێنران.