لەمەولا لۆمۆند دیپلۆماتیک به‌ زمانی کوردیش دەردەچێت‌
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380243-لەمەولا_لۆمۆند_دیپلۆماتیک_به_زمانی_کوردیش_دەردەچێت
ڕۆژنامەی لۆمۆند کە بە ٣٢ زمانی زیندووی جیھان بڵاو دەبێتەوە لەمەولا زمانی کوردیشی پێ زیاد دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 29, 2020 11:11 Asia/Tehran
  • لەمەولا لۆمۆند دیپلۆماتیک به‌ زمانی کوردیش دەردەچێت‌

ڕۆژنامەی لۆمۆند کە بە ٣٢ زمانی زیندووی جیھان بڵاو دەبێتەوە لەمەولا زمانی کوردیشی پێ زیاد دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە کوردپرێسەوە،  رۆژنامەی لۆمۆند دیپلۆماتیک، رۆژنامەیێکی فەڕەنسیە و لە سەرتاسەری جیهاندا ناسراوە، ئەم ڕۆژنامەیە لە ساڵی ١٩٥٤ەوە دامەزراوە و بە ٣٢ زمانی جیاواز لە وڵاتانی جیهان دەردەچێت.

 لە ساڵی ٢٠٠٩وە ئەو رۆژنامەیە بە زمانی کوردی و هەردوو زاراوەی سۆرانی و کورمانجی بڵاوکرایەوە و٤٨ ژمارەی لێدەرچوو، کەچی دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ ڕاگیرا، بەڵام ئەمساڵ لە مانگی ئادار لە ڕێگەی ئینتەرنێت و دیجیتاڵەوە جارێکی دیکە بە زمانی کوردی دەستی بە بڵاوکردنەوە کردەوە، وەک باسی دەکرێت گوایە بڕیاروایە بە چاپی کاغەزیش لە ئەورووپا بڵاو بکرێتەوە.

«یادۆ جوان»، کە وەک رۆژنامەنووس لە لۆمۆندی کوردی کاردەکات، رایگەیاندووە: "سیستمی ئەو رۆژنامەیە وایە کە سەدی ٨٠ی وتارەکانی رۆژنامە فەڕەنسیەکە وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی کوردی و سەدا بیستی رۆژنامەکەش تەرخان دەکرێت بۆ هەواڵ و شرۆڤەکانی نووسەر و رۆژنامەنووسانی کورد و ڕەوشی کوردستان.

لۆمۆند دیپلۆماتیک مانگانە دەردەچێت و لە لایەن سەرمایەدارێکی کورد وەک خزمەت کردن بە زمان و کولتووری کوردی پشتیوانی و بارەبوو دەکرێت، وەک سەرەتاش تەنها بە زاراوەی کورمانجی بڵاو دەکرێتەوە.