بەرپرسانی فیدراسیۆنی زۆران مسۆگەراتی ورمی بۆ میوتنداری کردنی یارییەکان ھەڵدەسەنگێنن
کیومەرسی پوور ئێراندوست ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا ڕ ایگەیاند: ھەموو ھەوڵێکی بەرپرسانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، خۆسازدانە بۆ میوانداری کردنی ئەم کێبەرکێ گرینگانەیە، چونکو ورمێ بارستاییەکی باسی بۆ میوانداری کردنی کێبەرکێ نێونەتەوەیی و جیھانییەکان ھەیە کە دەبێ بەکار بھێندرێت.
کیومەرسی پوور ئێراندوست لە بەرپرسانی وەرزشی زۆرانی ئێران وتیشی: لە سەردانەکەی بەرپرسانی فیدراسیۆنی زۆران بۆ ورمێ، ڕەوشتی شوێنە وەرزشییەکان، ھوتێلەکان، میکانیزمی گواستنەوەو فڕگەی ورمێ لێک درایەوەو لەم بارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگاکەدا ڕاوێژ کرا.
ناوبراو جەختی کرد ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە تەواوی ئامادەی میوانداری کردنی لیگی یانەکانی زۆرانی ئازادی جیھانەو پێشینەی گونجاوی ئەم شارەش لە میوانداری کردندا، توانایی پارێزگاکە لەم بارەیەوە پیشان دەدات.
ڕۆژی دووشەممەی حەوتەی داھاتوو کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی ڕێکخراوەی لیگی زۆران لەم پەیوەندییەدا پێک دێت و لە کۆبوونەوەکەدا سەبارەت بە ڕەخساندنی ھەلی میوانداریی حەوتەمین خولی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی یانەکانی جیھان بۆ ورمێ بڕیار دەدرێت.
دوای ئامادەیی ڕاگەیاندنی فەرمیانەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بۆ قەبووڵ کردنی میوانداریەتیی حەوتەمین خولی کێبەرکێکانی زۆرانی ئازادی یانەکانی جیھان، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بانەمەڕ بەرپرسانی ڕێکخراوەی لیگی زۆران بۆ ھەڵسەنگاندنی میۆگەراتی ورمێ سەردانی ئەم شارەیان کرد.