گەشبینم بە سەرکەوتنم وەک پاڵەوانی ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380657-گەشبینم_بە_سەرکەوتنم_وەک_پاڵەوانی_ئاسیا
بەرەوەی میدالیای برۆنزی یارییەکانی ئاسیایی ئەندۆنێزیا ڕایگەیاندووە: بە سەرنجدانی ئەوەی کە مسۆگەرکردنی پشکی ئۆلەمپیک لە توانای خۆم دا دەبینم،ھەوڵ دەدەم یەکێک لەو دوو یاریرانە نیشتیمانییە بم کە بۆ ئەو کێبەرکێیانە دەنێردرێن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 08, 2020 12:23 Asia/Tehran
  • گەشبینم بە سەرکەوتنم وەک پاڵەوانی ئاسیا

بەرەوەی میدالیای برۆنزی یارییەکانی ئاسیایی ئەندۆنێزیا ڕایگەیاندووە: بە سەرنجدانی ئەوەی کە مسۆگەرکردنی پشکی ئۆلەمپیک لە توانای خۆم دا دەبینم،ھەوڵ دەدەم یەکێک لەو دوو یاریرانە نیشتیمانییە بم کە بۆ ئەو کێبەرکێیانە دەنێردرێن.

«ناھید کیانی» یاریزانی تێکواندۆو بەرەوەی میدالیای برۆنزی یارییەکانی ئاسیایی ئەندۆنێزیا  لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری وەرزشیی ھەواڵدەریی نەسیم سەبارەت بە ھەل و مەرجی پرۆڤەکانی لە سەردەمی کەرەنتینەی وەرزشی دا وتوویەتی: تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا و پەک کەوتنی چالاکیی وەرزشی و کێبەرکێ بۆ ھەمووان خراپ بوو، لەم دۆخەی ئێستادا پرۆڤەکانمان وەک سەردەمی بەشداریمان لە ئوردوی تیمی نیشتیمانی ڕێک و پێک نییە، ھۆیەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ماڵەوە کەرەستەو مسۆگەراتی پێویستمان لە بەر دەست دا نییە.

 بەرەوەی میدالیای برۆنزی یارییەکانی ئاسیایی ئەندۆنێزیا  وێڕای ئاماژەکردن بە گەییشتنی ئافرەتانی تیمی نیشتیمانی بە ھەل و مەرجی ئامادە بوونی پێویست بەرلە پەک کەوتنی کێبەرکێ و پرۆڤەکان ،جەختی کرد، حەوتەیەک بەرلە ڕەوانەکرانمان بۆ کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ئاسیا، ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری ھەڵدا، ھەڵبەت پێشتر لەبەر خۆسازدان بۆ بەشداری کردن لە کێبەرکێی پاڵەوانەتیی ئاسیا چووبنە تۆڕنێمێنتی بەرایی تورکیا کە سوپاس بۆ خودا لەوێ دا میدالیای زێڕم بردەوە. واتە بەر لە پەک کەوتنی یەکجاریی کێبەرکێکان ئامادەیی پێویستم دەست خستبوو، بەڵام بە داخەوە کێبەرکێکان بەڕێوە نەچوون.

ئەم ئافرەتە وەرزشکارەی بواری وەرزشی تێکواندۆی ئێران لە بارەی چەنسی بۆبەشداری کردن لە کێبەرکێکانی وەرگرتنی پشکی ئۆلەمپیکیش  وتوویەتی :  ھەوڵەکانم ھەتا دیاری کرانی ئەو دوویاریزانەی کە بڕیارە ڕەوانەی کێبەرکێکانی وەرگرتنی پشکی ئۆلەمپیک بکرێن، بەردەوام دەکەم، بە ھیوام کادێری ھونەریی تیمی نیشتیمانی بە بینینی پرۆڤە بێ وچانەکانم بەو ئەنجامە بگەن کە شیاوەتیی بەشداری کردن لە کێبەرکێکانی ھەڵبژاردەی ئولەمپیکم ھەیە.