جێگرەوەی سیامەند رەحمان بۆ پارائۆلەمپیکی تۆکیۆ دەستنیشان دەکرێ
May 09, 2020 04:11 Asia/Tehran
سکرتێری گشتیی لیژنەی پارائۆلەمپیک بە ئاماژە بە هەڵبژێردرانی جێگرەوەی پاڵەوانی کۆچکردوو سیامەند رەحمان گوتی : سەرباری مردنی سیامەند رەحمان ، بێ گومان مەدالیای زێڕی پیشبڕکێکانی کێشی قورسی پارابەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ئێران دەبێ .
هادی رەزایی لە دیمانەیەکدا لە گەڵ هەواڵدەریی مێهر ، وتیشی : لە نێو پارابەرزکردنەوەی قورسایی( بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ کەمئەندامان) لە کێشی قورسدا ، دوو سێ کەس هەن کە دەتوانن جێگەی مەرحوم سیامەند رەحمان لە پێکهاتەی کاروانی نێردراو بگرنەوە و بڕیارە لە چەند پێشبڕکێ دا کەسی جێگرەوەی سیامەند هەڵبژێردرێ .