بۆچی بە خورما رۆژو بشکێنین؟
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380694-بۆچی_بە_خورما_رۆژو_بشکێنین
له‌ سه‌رده‌مانێکی کۆنه‌وه‌ خورما به‌ خۆراکێکی سه‌ره‌کی دانراوه‌، له‌ رووی ته‌ندروستیشه‌وه‌ پسپۆران رێنمایمان ده‌که‌ن به‌ خواردنی خورما، چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین جیاوازه‌کان و کانزا و ریشاڵیه‌کان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چه‌وریه‌کی ئاست نزمیشی تێدایه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 09, 2020 06:47 Asia/Tehran
  • بۆچی بە خورما رۆژو بشکێنین؟

له‌ سه‌رده‌مانێکی کۆنه‌وه‌ خورما به‌ خۆراکێکی سه‌ره‌کی دانراوه‌، له‌ رووی ته‌ندروستیشه‌وه‌ پسپۆران رێنمایمان ده‌که‌ن به‌ خواردنی خورما، چونکه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین جیاوازه‌کان و کانزا و ریشاڵیه‌کان، ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی چه‌وریه‌کی ئاست نزمیشی تێدایه‌.

له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زانیشدا خواست له‌سه‌ر ئه‌م خۆراکه‌ زۆر ده‌بێت، چونکه‌ رۆژوو شکاندن یه‌کێکه‌ له‌ سونه‌ته‌کانی پێغه‌مبه‌رمان(درودی خوای له‌سه‌ر بێت)، هه‌روه‌ها چه‌ندین سودی ته‌ندروستیشی هه‌یه‌، که‌ وا پێویست ده‌کات به‌ درێژایی ساڵ بخورێت.

بۆچی به‌ خورما رۆژوو بشکێنین؟ خورما به‌ گونجاوترین خۆراک داده‌نرێت بۆ به‌ربانگ کردنه‌وه‌، چونکه‌ به‌ درێژایی رۆژ که‌سی به‌رۆژوو خواردنی نه‌خواردوه‌و مواده‌ خۆراکیه‌کانی له‌ جه‌سته‌یدا که‌می کردوه‌، هاوکات رێژه‌ی شه‌کریش دابه‌زیوه‌ ، بۆیه‌ له‌م کاته‌دا پێویستمان به‌ خۆراکێکه‌ که‌ به‌ خێرایی قه‌ره‌بوی ئه‌و که‌میه‌مان بۆ بکاته‌وه‌. خورما خۆراکێکی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پێکهاته‌ خۆراکیه‌کان ، هه‌روه‌ها هه‌رسکردنیشی ئاسانه‌ و یه‌که‌م خۆراکه‌ که‌ زۆر به‌ خێرایی شه‌کرو کانزا پێویستیه‌کان بۆ جه‌سته‌ ده‌گێرێته‌وه‌، به‌مه‌ش چالاکی بۆ که‌سی به‌ رۆژوو ده‌گێرێته‌وه‌. خورما چه‌ندین سودی هه‌یه‌، که‌ بریتین له‌م سودانه‌ی خوراوه‌:

• چاره‌سه‌ری که‌می خوێن ده‌کات، چونکه‌ رێژه‌یه‌کی به‌رزی له‌ ئاسن تێدایه‌، هه‌روه‌ها رێگری له‌ توشبون به‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌کات، چونکه‌ پێکهاته‌که‌ی مه‌گناسیۆمی تێدایه‌.

•  ئێسک و ددانه‌کان پته‌و ده‌کات، چونکه‌ رێژه‌یه‌کی زۆر له‌ فسفۆرو کالسیۆمی تێدایه‌، هاوکات خواردنی خورما بۆ چاو باشه‌و پارێزگاری له‌ ته‌ری چاو ده‌کات، چونکه‌ چه‌ندین جۆر ڤیتامینی تێدایه‌، خورما رێگری ده‌کات له‌ نه‌خۆشی شه‌و کوێری.

• خورما بۆ هه‌ستی بیستن به‌ سوده‌ و هۆکارێکیشه‌ بۆ ئارام بونه‌وه‌ی ده‌رونی، به‌چاره‌سه‌رێکی باش داده‌نرێت بۆ نه‌خۆشیه‌کانی جگه‌رو زه‌ردوویی، هه‌روه‌ها خورما رێگری ده‌کات له‌ قڵیشانی لێو و وشک بونه‌وه‌ی پێست و شکانی نینۆک.

• خورما بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌کانی گه‌ده‌و ریخۆڵه‌ به‌کار دێت. بۆیه‌ خورما چه‌ندین سودی سه‌رسورهێنه‌ری هه‌یه‌، که‌ له‌وه‌یه‌ باوه‌ری پێنه‌که‌یت یان توشی شۆکت بکات، خورما هه‌رگیز میکرۆب و ڤایرۆس ناگوازێته‌وه‌، ته‌نانه‌ت خورمای شکاویش ئه‌مبیا هه‌ڵده‌هێنێت و ڤایرۆس و پیسیه‌کان فرێ ده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ندین توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌یان سه‌لماندوه‌ خورما ده‌بێته‌ هۆی که‌م بونه‌وه‌ی ئازاری منداڵی شیره‌ خۆره‌، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر چه‌ندین منداڵ تاقی کراوه‌ته‌وه‌ که‌ خورمایان پێیان داوه‌ ورده‌ ورده‌ گریانیان نه‌ماوه‌.