کرماشان دەبێتە جەمسەری گەشتیاریی ئاویی رۆژاوای ئێران
بەڕێوەبەری گشتیی میرات و کەلەپوری فەرهەنگیی پارێزگای کرماشان وتی: کرماشان بە زوویی بە ڕاکێشانی ٩ سەرمایەدانەر و وەبەرهێنانی پتانسێلی بەنداوەکانی پارێزگاکە، دەبێتە جەمسەری گەشتیاری ئاویی رۆژئاوای ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد قادری بە ئاماژە بە پرۆژە و پلانەکانی هاوپەیوەند بە پرسی گەشتیاری و کەمایەسی لە بابەتی یاری و گەشتیاری ئاویی لە پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە و بە پێی پێداگریی سەرۆک کۆماری، ڕێککەوتننامەگەلێک لە نێوان وەزارەتی وزە و جێگرایەتی گەشتیاری واژۆ کراوە و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە کارگرووپێکی پارێزگاییمان لەم پارێزگایە پێک هێناوە کە وێرای بڵاوکردنەوەی ریکلام لە ئەنجامی ئەو کارە٩ سەرمایەدانەر بانگهێشت کراون.
ڕاشیگەیاند: ئەو ٩ سەرمایەدانەرە سەرجەم ٧٠ ملیارد تمەنیان بۆ سازدانی شوێنی یاری و گەشتیاری لە پەراوێزی بەنداوەکانی داریان، سولەیمان شا، زەمکان، شیان، جامیشان و تەنگە حەمام تەرخان داوە.
قادری ئاماژەی بەوەشدا: بە ڕاپەڕاندنی ئەو پلانە، پارێزگای کرماشان دەبێتە جەمسەرێکی گەشتیاریی ئاوی لە رۆژئاوای ئێران و هەروەها دەبێتە شوێنی ڕاکێشانی گەشتیار لە وڵاتی دراوسێی رۆژئاوایی، واتە عێراق.
Characters: 244 ,Words: 32 ,Lines: 3
متن خبر