فستیڤاڵی Humboldt لە ئەمریکا دوو دەرهێنەری ئێرانیی خەڵات کرد
تەیموور قادری و ئەمیر سەلیم خانی دوو سینەماکاری ئێرانی لە لایەن پەنجا و سێهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی Humboldt لە ئەمریکا خەڵات کران. بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە کە بە یەکەم .
فستیڤاڵی فیلمی خوێندکاریی لە ئاستی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار، لەم خولەیدا دوو فیلمی ئێرانی هەڵبژارد و خەڵات کرد.
خەڵاتی باشترین فیلمی فستیڤاڵەکە پێشکەش بە کورتە فیلمی گاندۆ لە دەرهێنانی تەیموور قادری کرا و و جێژنی لەدایکبوون لە دەرهێنانی ئەمیر سەلیم خانی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی چیرۆکی وەرگرت.
گاندۆ لە سەر ژیانی ئەو منداڵانەی سیستان و بەلووچستانە کە ناچارن بۆ دابین کردنی ئاو ڕێگەیەکی دوور و درێژ ببڕن تا بگەنە زەلکاوەکان و لەوێش گاندۆ جۆرێکی تیمساحی ئێرانی دەژیت کە بە هۆی هێرشەکانی ئەو ئاژەڵەوە زۆربەی منداڵان یان دەخوردرێن یا خود ئەندامێکی جەستەیان لە دەست دەدن.
جێژنی لەدایکبوون لەبارەی لەدایکبوونی کچێکی هەشت ساڵانەیە کە لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا فیلمێک لە ڕووداو و ئەو میوانیەی کە باوکی ڕێکیخستووە بەرهەم دێنێت تا بیدات بە هاوڕێیەکانی.
پەنجا و سێهەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی Humboldt لە ئەمریکا بە هۆی ڤایرۆسی کرۆناوە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو.