نەیمار چاوەڕێی پاریس سان ژێرمانە
May 17, 2020 04:54 Asia/Tehran
نەیمار داسیلڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەی پاریس سان ژێرمان چاوەڕێی یانەکەی دەکات بۆ ئەوەی بڕیار لەچارەنووسی بدات.
نەیمار لەمیانی لێدوانێکیدا وتی: من ئێستا چاوەڕێی یانەی پاریس سان ژێرمان دەکەم، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم چالاکییە وەرزشییەکانی راگرتووە.
نەیمار وتیشی: ئەگەر یانەی پاریس سان ژێرمان بڕیار بدات، ئەوە بەدڵنیایی دەگەڕێمەوە بۆ ئەنجامدانی چاکییە وەرزشییەکان.
پاریس سان ژێرمان و یانەکانی تری فەرەنساش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، سەرجەم چالاکییەکانیان وەستاندووە، کە بەفەرمی خولی ئەو وڵاتەش هەڵوەشێنرایەوە.