یانەی ریاڵ مەدرید لەکێشەدایە
حوزهیران 02, 2020 06:12 Asia/Tehran
ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید ، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی بۆی دروست بووە، توشی کێشە ھاتووە.
رۆژنامەی «مارکا» وای بڵاو کردووەتەوە، کە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی قەیرانی دارایی ناتوانێت لەهاوینی داهاتوو هیچ یاریزانێک بکڕێت.
رۆژنامەکە واشی بڵاو کردووەتەوە، ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید لەهاوینی داهاتوو هیچ یاریزانێک نەکڕێت ئەوە بۆ وەرزی داهاتوو کێشەی بۆ دروست دەبێت.
یانەی ریاڵ مەدرید بەهۆی وەستانی یاری و چالاکییە وەرزشییەکان تووشی قەیران بووەو رۆژ بەرۆژیش کێشە داراییەکانی زیاتر دەبن.