بە ئامادەبوونی هاندەران پاڵەوانێتیەکی گەورەی جیهان ئەنجام دەرێت
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤیدی 19" بەشێکی زۆر لە پاڵەوانێتیە وەرزشییەکانی جیهان وەستاون و لە ئێستاشدا خولی ئەڵمانی دەستیپێکردۆتەوە و چەند خولێکی دیکەش بڕیاری دەستپێکردنەوەیان داوە.
راپۆرتی رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن کە لە مانگی نۆڤمبەری داهاتوو یارییەکانی «فۆرمولی یەک» دەستپێدەکاتەوە و پاڵەوانێتی جیهان لە بەرازیل و لە شاری سائۆپائۆلۆ ئەنجام دەدرێت.
وەک سەرچاوەکان باسی لێوە دەکەن بڕیارە بۆ ئەو پاڵەوانێتیە رێگە بە هاندەران بدرێت کە ئامادەی بینینی پێشبڕکێکە بن و بچنە سەر ڕێگای بەڕێوەچونی پێشبڕکێکەوە.
دوای وەستانی چالاکیە وەرزشیەکان و دەستپێکردنەوەی چەند خولێکی تۆپی پێ، هێشتا بڕیار نەدراوە کە هاندەران ئامادەی بینینی یارییە وەرزشیەکان بن، تەنها لە خولی ڕوسی کە بڕیارە 12ی ئەم مانگە دەست پێ بکاتەوە، رێگە بە هاندەران دراوە کە ئامادەی بینینی یارییەکان بن، بەڵام ئەویش بە پێی ڕێکارە تەندروستیەکان و بەرێژەی تەنها 10٪ی هاندەران بۆیان هەیە ئامادەی بینینی یارییەکان بن، واتە بۆ یاریگایەکی 70 هەزار کەسی تەنها 7 هەزار کەس ئامادە دەبێت.