ئەو یاریزانانەی «یۆڤانتۆس» کە توشی کۆرۆنا ھاتوون، هیچ کێشەیەکیان نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381808-ئەو_یاریزانانەی_یۆڤانتۆس_کە_توشی_کۆرۆنا_ھاتوون_هیچ_کێشەیەکیان_نییە
سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەو یاریزانانەی یانەی «یۆڤانتۆس» کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون، هیچ کێشەیەکیان لەڕووی جەستەییەوە نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2020 10:16 Asia/Tehran
  • ئەو یاریزانانەی «یۆڤانتۆس» کە توشی کۆرۆنا ھاتوون، هیچ کێشەیەکیان نییە

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەو یاریزانانەی یانەی «یۆڤانتۆس» کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون، هیچ کێشەیەکیان لەڕووی جەستەییەوە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی رۆژنامەی «تۆتۆ سپۆرت»، لە ئێستادا پشکینینی جەستەیی بۆ یاریزانەکانی «یۆڤانتۆس» کراوەو ئەوە دەرکەوتووە کە، یاریزانە تووشبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ کێشەیەکیان نەبووە.

ئەو یاریزانانەی کە «یۆڤانتۆس» تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون بریتی بوونە لە«دانێلی رۆگانی»، «بلیز ماتویدی»،«پاولۆ دیبالا»، کە دوای ماوەیەک لەتووشبوون بەبێ‌ کێشە چاکبوونەتەوەو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە.

ھەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،  یاریزانانی یانەی «یۆڤانتۆس» بە بەردەوامی لەژێر چاودێریدان ‌و پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت.