یاریزانێکی گەنجی ڕۆما ماڵئاوایی لەژیان کرد
حوزهیران 03, 2020 10:43 Asia/Tehran
یاریزانێکی بە ڕەگەز ئەفریقیی ئیتالیا لە تەمەنی بیست و یەک ساڵان دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
جۆزێف بواستێ، یاریزانی کامیرۆنیی پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵیا لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا بە هۆی جەلتەی دڵەوە ماڵئاوایی لەژیان کرد..
هەژمارەی فەرمیی تویتەری یانەی رۆمای ئیتاڵیا وای بڵاو کردەوە ، یاریزانی کامیرۆنی پێشووی یانەکەیان لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەم یاریزانە کە پێشتر یاریی بۆ لاوانی یانە ئیتاڵیەکە کردووە پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، هیچ کێشەیەکی نەبووەو بە شێوەیەکی ئاسایی راهێنانەکانی ئەنجام داوە.
بواستێ لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بە شێوەیەکی قاچاخ خۆی گەیاندە ئەوروپا و دوای ماوەیەک یاریی کردن بۆ لاوانی نانتی فەڕەنسا، دواتر گواسترایەوە لاوانی رۆما و بەم دواییەش پەیوەندی بە یانەیەکی بەلژیکی کرد بوو.
سەرپەیڤ