پێکانەکەی میسی قورس نییە و گرێبەستەکەشی نوێدەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382003-پێکانەکەی_میسی_قورس_نییە_و_گرێبەستەکەشی_نوێدەکاتەوە
ئیدارەی یانەی بەرسەلۆنای ئیسپانی جەختدەکاتەوە، پێکانەکەی لیۆنیڵ میسی زۆر قورس نییە و لە ماسولکەی رانی راستیدایە. هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی دەستپێدەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2020 11:24 Asia/Tehran
  • پێکانەکەی میسی قورس نییە و گرێبەستەکەشی نوێدەکاتەوە

ئیدارەی یانەی بەرسەلۆنای ئیسپانی جەختدەکاتەوە، پێکانەکەی لیۆنیڵ میسی زۆر قورس نییە و لە ماسولکەی رانی راستیدایە. هەنگاوەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی دەستپێدەکات.

 

 

رۆژی دووشەممەی ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەگەر میسی پەیوەندی بە مەشق و راهێنانی بەرسەلۆنا وە بکات، ئەوا شەوی 13ی ئەم مانگە لە یەکەم یاری یانەکەیان لە دوای کۆرۆنا بەرانبەر ریاڵ مایۆرکا یاری دەکات.

لەلایەکی دیکەوە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆکانی ئیدارەی یانە کەتەلۆنییەکە و میسی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان دەستپێدەکات.

گفتوگۆکانی ئەم هەفتەیە سەرەتای هەنگاوەکە دەبێت و وەرزی داهاتوو دوا خاڵەکانی دەنوسرێتەوە و بڕیاری لێدەدرێت.

بڕیارە خودی جۆسێپ بارتۆمیۆ سەرۆکایەتی تیمی یانەی بەرشەلۆنە بکات و ئۆسکار گراوی سەرۆکی جێبەجێکاریشی لەگەڵدا دەبێت.

لایەنی بەرانبەریش لەلایەن خۆرخی باوکی میسییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، کە بریکاریشیەتی.