پێشبڕکێکانی تۆپی سەرمێزی پاڵەوانەتیی جیھان کەوتە ساڵی داھاتووی زایینی
حوزهیران 07, 2020 07:25 Asia/Tehran
بە راگەیاندنی فێدراسیۆنی جیھانیی تۆ،پی سەرمێز ، بەڕێوەچوونی پێشبڕکێ تیمیەکانی پاڵەوانەتیی جیھان لەمساڵدا ھەڵوەشا و کەتە ساڵی داھاتووی زایینی .
بە لەبەر چاوگرتنی تەشەنای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە جیھاندا ، پێشبڕکێکانی تۆپی سەر مێز پاڵەوانەتیی جیھان کە بڕیار بوو مانگی خەکەلێوە بە میواندارەتیی کۆریای باشوور بەڕێوە بچێت ، کەوتە مانگی رەزبەر .
بەڵام فێدراسیۆنی جیھانیی بەلەبەرچاوگرتنی درێژەی قەیرانی کۆڕۆنا لە سەرانسەر جیھاندا ، سەر لەنوێ بڕیاری دا دوای بخات و بەم جۆرە بڕیارە ئەم پێشبڕکێیانە لە ساڵی 2021 دا بەڕێوەبچن .