ناڕەزایەتی بە هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خولی نایابی عێڕاق
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382052-ناڕەزایەتی_بە_هه_ڵوه_شانه_وه_ی_خولی_نایابی_عێڕاق
دواى ئه‌وه‌ى یه‌کێتى تۆپى پێى عێراق بڕیاریدا خولى نایابى عێراق بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ به‌شێک له‌ یانه‌کان و ڕاهێنه‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌م بڕیاره‌ى یه‌کێتیه‌که‌ ده‌ربڕى.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 07, 2020 08:26 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی بە هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خولی نایابی عێڕاق

دواى ئه‌وه‌ى یه‌کێتى تۆپى پێى عێراق بڕیاریدا خولى نایابى عێراق بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ به‌شێک له‌ یانه‌کان و ڕاهێنه‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌م بڕیاره‌ى یه‌کێتیه‌که‌ ده‌ربڕى.

 

ده‌سته‌ی کاتی به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌کانی عێراق له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی فیفا بڕیاریاندا یارییه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ى ده‌نگى ناڕه‌زایه‌تى له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بڕى رازى شنه‌یشلى یاریزان و راهێنه‌رى پێشووى هه‌لبژارده‌ى عێراق بوو.

رازى له‌ لێدوانێکدا رایگه‌یاند : هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خولى نایابى عێراق له‌ ڕووى هونه‌رى و ته‌کیتیکه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى خوله‌که‌ کاریگه‌رى له‌سه‌ر یاریزانان و بگره‌ له‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ى عێراقیش دروست ده‌کات.

حسن ئه‌حمه‌دى راهێنه‌رى یانه‌ى نه‌جه‌فیش رایگه‌یاند : هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خولى نایابى عێراق کاریگه‌رى ته‌واو له‌سه‌ر یاریزانه‌کان دروست ده‌کات و ده‌بوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بووایه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى عێراق ته‌واوکرابووایه‌ که‌ ماوه‌ى خوله‌که‌ش زۆر درێژنه‌بوو .

ئه‌م بڕیاره‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ بڕیاربوو‌ خوله‌که‌ به‌ قۆناغێکی نوێ به‌به‌شداریی 15 یانه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 5 گه‌ڕ خوله‌که‌ به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ 12ـی ئاداری ئه‌مساڵ وه‌ستا، بڕیاریش بوو له‌ 3ى مانگى 7 یاریه‌کان ده‌ست پێ بکاته‌وه‌ به‌لام دواتر بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى درا.