کۆچی دوایی نیگارکێشێکی گەورەی کورد لە مۆسکۆ
حوزه‌یران 20, 2020 02:41 Asia/Tehran
قولیخان مه‌مێده‌ڤیچ ژابۆیێڤ نیگارکێشی ناوداری کورد لە مۆسکۆ کۆچی دوایی کرد.
قولیخان مه‌مێده‌ڤیچ ژابۆیێڤ نیگارکێشی ناوداری کوردی ڕووسیا له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.قولیخان ژابۆیێڤ، نیگارکێشی هاوچه‌رخ له ساڵی 1948 له تبلیسی پایته‌ختی جۆرجیا له خێزانێکی کورد له دایکبووه.
خێزانه‌که‌ی دوای کاره‌ساته تراژیدییه‌که‌ی ساڵی 1915 که له تورکیا روویدا، وه‌ک زۆرێک له خێزانه‌کانی تری کورد تورکیایان به‌ره‌و جۆرجیا جێهشێت.
به‌درێژایی ژیانی قولیخان، زیاد له 150 تابلۆی کێشاوه، ئه‌ندامی فیدراسێۆنی نێوده‌وڵه‌تی نیگار‌کێشانی سەربە رێکخراوی یونسکۆ بوو، ھەروەھا تاکە کورده که به‌رهه‌می له به‌ناوبانگترین گه‌له‌ری رووسیا، به‌ناوی گەلەری ترێتیکۆڤ لەشاری مۆسکۆ له پاڵ تابلۆی نیگارکێشه به‌ناوبانگه‌کانی رووسیا و جیهان هه‌ڵواسراوه.