شاری مەریوان میوانداری نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانیی شانۆی سەرشەقام
تشرینی دووهم 25, 2026 17:54 Asia/Tehran
نۆزدەیەمین فێستیڤاڵی جیهانیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەئامادەبوونی گرووپە شانۆگەرییە ناوخۆیی و دەرەوەییەکان دەسپێبوو.
فێستیڤاڵی جیهانیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ئەمساڵ بەیادی خوێندکارانی شەهیدی میناب و بە ڕێبازێکی ژینگەپارێزانە بەڕێوە دەچێ.
سی و هەشت گرووپی شانۆیی توانیان بگەنە بەشی ڕکابەریی فێستیڤاڵی جیهانیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان و چوارگرووپی دەرەوەییش لەو خولەدا بەشدارن.
ئەمساڵ بەشی زانستیش، لەو ڕووداوە کولتوورییە زیاد کراوە.
مەریوان بۆ ماوەی پێنج رۆژ میوانداری بەڕێوەبردنی شانۆی سەرشەقام و بەرنامەی لاوەکیی ئەو فێستیڤاڵە جیهانییە دەبێ.