زۆرانی جیهان تا 10 ی خەرمانان دەوەستێ
حوزهیران 20, 2020 12:17 Asia/Tehran
بە پێی واژۆکراوی ئەم دواییانەی سەندیکای جیهانیی زۆران ، وەستانی ئەم لقە وەرزشیە تا رۆژی دەی خەرمانان درێژ کرایەوە تا لە دانیشتنی دواتری لیژنەی سەرۆکایەتی دا یەک لا بێتەوە .
لیژنەی سەرۆکایەتیی سەندیکای جیهانیی زۆران لەم دواییانەدا بە دەرکردنی واژۆکراوێک بە لەبەرچاوگرتنی واژۆکراوە تایبەتیەکان بە ئاوڕدانەوە لە تەشەنای پەتای کۆرۆنا ، وەستانی ئەم لقە وەرزشیەی لە سەرانسەری جیهاندا درێژ کردەوە .
بەم جۆرە لە کاتێکدا کە بەر لەوە راگێندرابوو هەموو چالاکیە فەرمیەکانی زۆران لە سەرانسەری جیهاندا تا رۆژی 10 ی پووشپەڕ هەڵپەسێردراوە ، لیژنەی سەرۆکایەتی یەکیەتیی جیهانیی زۆران بە بڵاوکرنەوەی بەرنامەی ساڵانی 2020 و 2021 باسی درێژکرانەوەی ئەم وەستانەی کرد تا دەی خەرمانان .